بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان لە سۆران دەستگیر دەکرێت

دوواى وەرگرتنى زانیارى و بەدواداچوون لە لایەن بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران توانرا کەسێکى فرۆشیار و ئالوودەبووى ماددە هۆشبەرەکان بە بڕێک ماددەى هۆشبەرى جۆرى ( کریستال و تریاک ) و کەل و پەلى بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەرەوە دەستگیر بکرێت.


تۆمەتبار دانیشتووى سۆرانە و پێشتر جارێکیتر لە سەر بەکارهێنان و فرۆشتنى ماددەى هۆشبەر دەستگیر کرابوو و سزاى یاسایى خۆى وەرگرتبوو.