بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان لە بەسرە دەستگیرکرا

درەنگانی شەوی رابردوو، کەسێک بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە پارێزگای بەسرە دەستگیرکرا.

شەوی رابردوو هێزە ئەمنییەکان کەسێکیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان بە برینداری دەستگیرکرد، ئەمەش دوای ئەوەی سەرەتا رەتی کردەوە خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان بکاتەوە و بۆ ماوەی کاتژمێر و نیوێک رووبەڕوویان بوویەوە.

جێی باسە، دایکی تۆمەتباریش هەوڵی رازیکردنی داوە، بەڵام تۆمەتبار بە بۆمبی دەستی هەڕەشەی لە هێزە ئەمنییەکان کردووە.