بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێزە ئەمنییەکان ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ده‌كاته قه‌ڵغان
تاوانبارەکە دوای سێ كاتژمێر لە رووبه‌ڕووبوونەوەی هێزه ئه‌منیه‌كان دەستگیرکراوە
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای نه‌جه‌ف رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كردووه به قه‌ڵغان و دوای سێ كاتژمێر لە رووبه‌ڕووبوونەوەی هێزه ئه‌منیه‌كان دەستگیرکراوە.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، هێزێكی ئه‌منی ئاسایشی نیشتمانیی له گه‌ڕه‌كی میلادی ناوه‌ڕاستی پارێزگای نه‌جه‌ف، سێ كاتژمێر رووبه‌ڕووی بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر بوونه‌ته‌وه و تووانیویانه دهستگیریبكهن.
جێی باسە، ئه‌و بازرگانه له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراو بووه و پاش گه‌مارۆدانی له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا، رووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منیه‌كان بووه‌ته‌وه، ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌شی كردووەته قه‌ڵغانی مرۆیی بۆئه‌وه‌ی خۆی له‌ده‌ست هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌رباز بكات.
له‌ئێستادا ئه‌و تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه و ره‌وانه‌ی دادگا كراوه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی سزای یاسایی.