بارزانی و گۆتێرێس لە هەولێر کۆبوونەوە

بارزانی و گۆتێرێس لە هەولێر کۆبوونەوە

ئازار 2, 2023 22:13
بارزانی و گۆتێرێس لە هەولێر کۆبوونەوە
0

لایک

ئەمڕۆ پێنجشەممە 02-03-2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە شاری هەولێر(ئەربیل) پێشوازی لە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد.

لەمیانی کۆبوونەوەی هەردوولادا سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان خۆشحاڵی خۆی بە سەردانکردنی هەرێم نیشاندا و ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کرد و رایگەیاند، هیوادارم هەرێم هەمیشە بەهێز و یەکگرتوو بێت و کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ چارەسەرببن.

سەرۆکی حکومەت سوپاس و پێزانینی بۆ پشتیوانیی و رۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەتایبەتی رۆڵی کارای یونامی لە عێراق و هەرێم دەربڕی و جەختی لە گرنگیی چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ بەهاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردەوە.

En az 10 karakter gerekli