بارەگای بارزانی پەیامی سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەی هاوتا ئەسعەد دەکات

باره‌گای بارزانی له‌ په‌یامێكدا سه‌ره‌خۆشی ئاڕاستەی خانەوادەی كەسایەتی ھونەریی و ناسراوی هەولێر(ئەربیل) ھونەرمەند (ھاوتا ئەسعەد) ده‌كات.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی باره‌گای بارزانیدا هاتووه‌: بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی ناسراو و دیاری ھونەر و هەولێر ھونەرمەند (ھاوتا ئەسعەد)مان بیست، سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئاشنایانی ھونەرمەندی کۆچکردوو دەکەین.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی ھونەرمەند ھاوتا ئەسعەد

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی ناسراو و دیاری ھونەر و هەولێر ھونەرمەند (ھاوتا ئەسعەد)مان بیست.

سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و تەواوی ھونەرمەندانی کوردستان و خزم و ئاشنایانی ھونەرمەندی کۆچکردوو دەکەین، هاوبەشی خەمی هەموو لایەكتانین.

لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو ھونەرمەند ھاوتا ئەسعەد بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.

إنا لله وإنا إليه راجعون

بارەگای بارزانی

8ـی نیسانی 2022