بارەگای بارزانی هێرشەکانی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بارەگای بارزانی هێرشەکانی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکات

بارەگای بارزانی هێرشەکانی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
بارەگای بارزانی هێرشەکانی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکات
0

لایک

باره‌گای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا سه‌ركۆنه‌ی بۆردومانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆسه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێم كرد و تیایدا رایگەیاند، “مووشه‌كکبارانكردن و په‌لاماردان چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكات و پێویسته‌ چیتر په‌نا بۆ ئه‌و جۆره‌ كرده‌وانه‌ نه‌بردرێت كه‌ جگه‌ له‌ تاوانكاری و ناسه‌قامگیری هیچی لێ به‌رهه‌م نایه‌ت”.

باره‌گای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا روونیکردووەتەوە، “ئه‌وه‌ بۆ جاری چه‌نده‌مه‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته‌ ژێر په‌لاماری مووشه‌كی و بۆردومانی هێزه‌كانی ئێران، ئیدانه‌ی ئه‌و په‌لامار و بۆردومانانه‌ ده‌كه‌ین چونكه‌ بووەتەهۆی كوشتن و برینداربوونی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و ژن و منداڵی بێتاوان و ئه‌وه‌ له‌ راستیدا تاوانكارییه‌”.

ئەوەشی دووپاتکردووەتەوە، “ئه‌و په‌لامار و بۆردومانانه‌ پێشێلكردنی بنه‌ماكانی دراوسێتی و دۆستایه‌تی و سه‌روه‌رییه‌ و هیچ پاساوێک هه‌ڵناگرێت و له‌ دژی به‌رژه‌وه‌ندی و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستانه‌”.

ئەوەش هاتووە، “داوا ده‌كه‌ین ده‌ستبه‌جێ ئه‌و په‌لامار و بۆردومانانه‌ رابگیرێن و هه‌رێمی كوردستانیش چیتر نه‌كرێته‌ گۆڕه‌پانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی گرفت و ناكۆكییه‌ ناوخۆییه‌كانی وڵاتانی دراوسێ”.