بارزانی و تاڵەبانی کۆبوونەوە.. “کاربکرێت بۆ یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان و کۆبوونەوەکان بەردەوامیان پێ بدرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بارزانی و تاڵەبانی کۆبوونەوە.. “کاربکرێت بۆ یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان و کۆبوونەوەکان بەردەوامیان پێ بدرێت

بارزانی و تاڵەبانی کۆبوونەوە.. “کاربکرێت بۆ یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان و کۆبوونەوەکان بەردەوامیان پێ بدرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
بارزانی و تاڵەبانی کۆبوونەوە.. “کاربکرێت بۆ یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان و کۆبوونەوەکان بەردەوامیان پێ بدرێت
0

لایک

بارەگای بارزانی رایگەیاند، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کردووە و هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی سیاسی عێراق کراوە.

لەراگەیەندراوێکدا بارەگای بارزانی دەڵێت، ” ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی 4ـی8ـی 2022 سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی کرد لە بەڕێز بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بە ئامادەبوونی ھەریەک لە بەڕێزان د.فوئاد حسێن و قوباد تاڵەبانی”.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێم و فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئامادەی بوون، “گفتوگۆ و بیروڕا ئاڵوگۆڕکران بۆ ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای عێراق و پێشھاتەکانی و لە پێناو یکخستنەوەی نێو ماڵی کوردی”.

شایەنی باسە بۆ یەک هەڵوێستی بڕیاردراوە بە بەردەوامبوونی کۆبوونەوەکان و تێیدا هاتووە، “بڕیاردرا: کاربکرێت بۆ یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە بەرامبەر ئەو ئالەنگاریانەی کە ڕووبەرووی عێراق و ھەرێمی کوردستان بوونەتەوە و کۆبوونەوەکان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامیان پێ بدرێت”.