بارزانی لەگەڵ کۆنسوڵی گشتی ئوردن لە هەولێر کۆبووەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بارزانی لەگەڵ کۆنسوڵی گشتی ئوردن لە هەولێر کۆبووەوە

بارزانی لەگەڵ کۆنسوڵی گشتی ئوردن لە هەولێر کۆبووەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
بارزانی لەگەڵ کۆنسوڵی گشتی ئوردن لە هەولێر کۆبووەوە
0

لایک

ئەمڕۆ دووشەممە، مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین لەگەڵ فوئاد ئەلمەجالی، کۆنسوڵی گشتی ئوردن لە هەولێر کۆبووەوە و، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

بارەگای بارزانی لەبارەی کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی و باڵیۆزی ئوردن راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، “هەر لەو دیدارەدا جەخت لە دۆستایەتیی مێژوویی نێوان شانشینی ئوردن و گەلی کوردستان و هەروەها پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەردوولا کرایەوە”.