بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆبوویەوە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆبوویەوە

بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆبوویەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆبوویەوە
0

لایک

له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌ریتانیا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لیز ترەس، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆبووه‌وه‌.

لە کۆبوونەوەكه‌دا بە گشتیی پرۆسەی سیاسی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێم و بەریتانیا تاووتوێ کران.

هاوکات، پەیوەندییەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێکرا.