رۆژی 25-03-2022 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە سەردانێک گەیشتە میرنیشنی یەکگرتووی عەرەبی (ئیمارات)، بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی جیهانیی وزە کە رۆژانی 28 – 29ـی ئادار لە شاری دوبەی بەڕێوەدەچێت.
له‌میانی سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ موحه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا ئهلقهرقاوی، وه‌زیری كاروباری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئیمارات له‌باره‌ی هه‌نگاونان به‌ره‌و سیستمی ئه‌لیكترۆنی و دابینكردنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان كۆبووه‌وه.
بارزانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند، “له‌گه‌ڵ موحه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا ئهلقهرقاوی، وه‌زیری كاروباری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئیمارات به درێژیی گفتوگۆمان له‌باره‌ی هه‌نگاونان به‌ره‌و سیستمی ئه‌لیكترۆنی و هه‌لی كار بۆ گه‌نجانمان، هه‌روه‌ها پاڵپشتی بۆ پشتگیریكردنی كۆمپانیا تازه هه‌ڵكه‌وتووه‌كان، كرد و رێكه‌وتین له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگیكردن بۆ گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌زموونی هه‌ردوولا، هه‌روه‌ها فێربوون له پێشكه‌وتنه‌كانی دووبه‌ی له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری گشتی به هاووڵاتیان”.
بڕیارە سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بەشداری لە کۆڕبەندی جیهانیی وزەدا بکات، کە رۆژانی 28-29ـی ئادار لە شاری دوبەی بەڕێوەدەچێت و لەو کۆڕبەندەدا باس لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و برەودان بە وەبەرهێنان لە بواری وزەدا دەكرێت.