سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاند، دوو خانه‌واده‌ی خه‌ڵكی زیقار، كه پێشتر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌بووه، له یه‌كێک له كاروانه‌كانی زیاره‌تكاران له پارێزگای بابل، له‌ناكاو یه‌كتر ده‌بینن و شه‌ڕێكی سه‌خت له نێوانیان رووده‌دات و له‌ئه‌نجامدا 8 كه‌س به سه‌ختی برینداردەبن.
سەرچاوەکە راشیگەیاند، لەمیانی شەرەکەدا دەستی خاوەنی کاروانەکە شکا و دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە چواردەوری ناوچەکە کۆنترۆڵکراوە و بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخانەکراون.
جێی باسە، تاکو ئێستا ملیۆنێک و 650 هەزار هاووڵاتی ئێرانی بۆ به‌شداریكردن له مه‌راسیمه‌كانی چله‌ی شه‌هیدكردنی ئیمام حوسێن، سه‌ردانی عێراقییان كردووه.