بابل.. لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا چوار ئەندامی خێزانێک رزگارکران و کەسێکیش گیانی لەدەستدا

لەئەنجامی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە پارێزگای بابل، بەهۆیەوە ماڵێک داڕووخا و چوار کەس رزگارکران و تەرمی کەسێکیش لەژێر داروپەردووی ماڵەکە دەرهێنرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی بابل رایگەیاند، "لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر لە ماڵێکدا، تەرمی ژنێک لەژێر دارووپەردووی ماڵەکە دەرهێنرا کە بەهۆی گڕی ئاگرەکەوە کەوتبوو، هەروەها چوار ئەندامی خێزانێک رزگارکران".

ئەوەش هاتووە، چوار کەسە رزگارکراوەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست گواستراونەتە نەخۆشخانە و تەرمی ژنەکەش براوەتە پزیشکی دادی بابل.