بابل.. حەوت بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، به‌رپرسانی ئه‌منی پارێزگای بابل رایانگه‌یاند، له‌میانی ئۆپراسۆنێكی تایبه‌تدا حه‌وت بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌ستگیركردوه و له‌كاتی ده‌ستگیركردنیشیاندا "مادده‌ی دیكه‌ی نایاسایی و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان"ـیشان پێبووه.
ئاماژەیان بەوەکردووە، له رێگه‌ی به‌دواداچوون و وه‌رگرتنی زانیاری له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگرییه‌وه توانیویانه حه‌وت بازرگانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیربكه‌ن، كه له‌كاتی ده‌ستگیركردنیاندا مادده‌ی هۆشبه‌ر و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانیان پێبووه.
به‌رپرسانی ئه‌منی بابل ئه‌وه‌شیان خستووەته‌ڕوو، له شوێنی ده‌ستگیركردنی ئه‌و بازرگانانه‌ش چه‌ندین مادده‌ی هۆشبه‌ر، پاره‌ی ساخته و چه‌ند مادده‌یه‌كی نایاسایی دیكه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه و به پێی مادده‌ی 28ی مادده‌ی هۆشبه‌ر ره‌وانه‌ی لایه‌نی پهیوهندیداركراون.