كەش و هەوای شەوی سەری ساڵ ڕاگەیندرا

كەش و هەوای شەوی سەری ساڵ ڕاگەیندرا

كانونی یه‌كه‌م 30, 2024 18:53
كەش و هەوای شەوی سەری ساڵ ڕاگەیندرا
0

لایک

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ڕێكەوتی‌ 30ـی كانوونی یەكەمی 2024، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، پله‌كانی گه‌رماش کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە  تۆمارکراوەکانى دوێنێ. 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، سبه‌ی سێشه‌ممه‌ 31ـی كانوونی یەكەمی 2024، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت بەگشتی لەگەڵ ئەگەری نمە باران لەناوچە شاخاوییە سنورییەکانی هەرێم. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر (ئەربیل):15 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى
دهۆک: 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ:  13 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 4 پلەى سیلیزى
سۆران: 12 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 17 پلەى سیلیزى

En az 10 karakter gerekli