“ئەگەر   یاسای   کاراکردنەوەی   کۆمسیۆن   جێبەجێ   نەکرێت دەسەڵاتی   هەڵبژاردن   ناتوانێت   ئەو   هەڵبژاردنە   ئەنجام   بدات”
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • “ئەگەر   یاسای   کاراکردنەوەی   کۆمسیۆن   جێبەجێ   نەکرێت دەسەڵاتی   هەڵبژاردن   ناتوانێت   ئەو   هەڵبژاردنە   ئەنجام   بدات”

“ئەگەر   یاسای   کاراکردنەوەی   کۆمسیۆن   جێبەجێ   نەکرێت دەسەڵاتی   هەڵبژاردن   ناتوانێت   ئەو   هەڵبژاردنە   ئەنجام   بدات”

دوای دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان - عێراق لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمەوە کە بڕیارە لە ١ ـی ١٠ ـی ٢٠٢٢ بەڕێوە بچێت، مشتومڕ و ناکۆکی کەوتووەتە نێوان لایەنە سیاسیەکانەوە، لەمەڕ یاسای هەڵبژاردن و چۆنیەتی هەڵبژاردنەکە . ناکۆکیەکانیش لە نێوان دوو بۆچووندایە، ئایا وەک رابردوو بەیەک بازنەیی هەڵبژاردنەکە بڕوات بەڕێوە، یاخود بکرێتە فرە بازنەیی .

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
“ئەگەر   یاسای   کاراکردنەوەی   کۆمسیۆن   جێبەجێ   نەکرێت دەسەڵاتی   هەڵبژاردن   ناتوانێت   ئەو   هەڵبژاردنە   ئەنجام   بدات”
0

لایک

بۆ   هەڵبژاردنی   پەرلەمان   سەرباری   ئەوەی   رێگری   یاسایی   هەیە   بۆ   هەڵبژاردنەكە،   چونکە   كۆمیسیۆن   كە   لایەنی   سەرپەرشتیارە   نزیکەی   دوو   ساڵە   ماوەی   یاساییان   بەسەرچووە،   متمانەپێدانەوەی   پەرلەمانی   دەوێت،   كە   لایەنەكان   ناكۆكن   تائێستا،   سەرباری   ئەوەش   یاسای   هەڵبژاردنی   پەرلەمانیش   بووەتە   كڕۆكی   كێشە   لە   هەرێمدا،   چونکە   بەشێک   لە   لایەنەکان   دەیانەوێت   یاساكە   وەک   ئێستای   خۆی   بمێنیتەوە   بە  ( یەك   بازنەیی )  لەگەڵ   كۆی   بڕگە   و   ماددەكانی   پێویستی   بەگۆڕین   نییە،   بەرەیەكی   تر   ئەیانەوێت   هەمواری   یاساكە   بكرێتەوە  ( فرە   بازنەیی )  جێگیر   بكرێت   لەگەڵ   گۆڕانكاری   لە   زۆر   بواری   تری   یاساكە،   بەتایبەت   چەند   لایەنێکی   پەرلەمان   كردوویانەتە   پێش   مەرج   و   رازی   نین   بەبێ   هەمواری   یاساكە   هەڵبژاردن   بكرێت .

رۆژی    ٢٨ ی   ئاداری    ٢٠٢٢    پێشنیازی   ھەمواری   ھەشتەمی   یاسای   ھەڵبژاردنی   پەرلەمانی   کوردستان – عێراق   کە   لە    ٢٦    ماددە   پێکھاتووە   لەلایەن    ٣٥    پەرلەمانتاری   فراکسیۆنەکانی   یەکێتی   نیشتمانیی   کوردستان،   بزووتنەوەی   گۆڕان،   یەکگرتووی   ئیسلامی،   کۆمەڵی   دادگەریی   و   نەوەی   نوێ   پێشکەشی   سەرۆکایەتی   پەرلەمان   کرا   و   تیایدا   داواکراوە   ھەرێم   بۆ   چوار   بازنەی   ھەڵبژاردن   دابەشدەکرێت   و   دابەشکردنی   کورسییەکانی   پەرلەمانیش   بەسەر   بازنەکاندا   بەگوێرەی   ژمارەی   دانیشتووانی   ھەر   پارێزگایەک   بێت .

ئەم   پێشنیازە   فراکسیۆنەکانی   کردووەتە   دوو   بەش،   بەشێکیان   پێیانوایە   کە   دەبێت   بە   یاسا   و   سیستەمی   ئێستا   کە   هەیە   لە   واددەی   خۆیدا   هەڵبژاردن   ئەنجام   بدرێت   و   بەشێکیشیان   داوای   هەموارکردنەوەی   یاساکە   دەکەن .

یەکێتی،   گۆڕان،   کۆمەڵ   و   یەکگرتوو،   داوا   دەکەن   لە   پرۆسەی   هەڵبژاردندا :  هەرێم   بەسەر   چوار   بازنەی   هەڵبژاردن   دابەشبکرێت   و   کورسی   کۆتا   کە   ئێستا    ١١    کورسی   پەرلەمانیان   هەیە،   بەگوێرەی   دانیشتووانیان   کورسییان   بۆ   دیاریبکرێت،   هەروەها   یاسای   هەڵبژاردن   هەموار   بکرێتەوە .

پارتی   دیموکراتی   کوردستانیش،   رازی   نییە   کورسیی   ژمارەی   کۆتاکان   کەمبکرێتەوە،   لە   بارەی   یاسای   هەڵبژاردنیش   دەڵێن،   لە   ئەگەری   هەموارکردنی   یاساکە    کۆمسیۆن   ناتوانێت   کارەکانی   تاوەکو   مانگی   تشرینی   یەکەم   تەواو   بکات،   دابەشکردنی   هەرێم   بەسەر   چوار   بازنە   یەکێکی   دیکەیە   لەو   بابەتانە   پارتی   رەتیدەکاتەوە .

نوێنەری   پێکهاتە   نەتەوەیی   و   ئایینییەکان   جەخت   لەوە   دەکەنەوە   کە   پێویستە   هەڵبژاردن   بە   هەمان   ئەو   یاسا   و   سیستەمی   کە   ئێستا   هەیە   لە   وادەی   خۆیدا   ئەنجام   بدرێت .

بۆ   وەرگرتنی   دوایین   راو   بۆچوون   و   بڕیاری   کۆمسیۆنی   باڵای   سەربەخۆی   هەڵبژرادنەکان   وەک   رۆژنامەی   تەبا،   چاوپێکەوتنێکی   رۆژنامەوانیمان   لەگەڵ   هەندرێن   محەمەد،   سەرۆکی   کۆمسیۆنی   باڵای   سەربەخۆی   هەڵبژاردنەکان   ئەنجامدا   و   لەمیانیدا   وەڵامی   چەندین   پرسیاری   تایبەت   بەهەڵبژاردنەکانی   دایەوە .

“وادەی کۆمسیۆن لە ٢٠١٩وە بەسەر چووە”

له‌ئێستادا کۆمسیۆن وادەی کۆتایی هاتووە، له‌ڕووی‌ یاساییه‌وە‌ ئایا ئه‌م كۆمیسیۆنه‌ی ئێستا به‌بێ كاراكردنه‌وه‌ ده‌توانێت هه‌ڵبژاردن ئەنجام بدات؟

یەک   لە   پێویستیە   سەرەکییەکانی   ئەنجامدانی   هەڵبژاردن   هەبوونی   دەسەڵاتی   هەڵبژاردنە   کە   لێرە   کۆمسیۆنی   باڵای   سەربەخۆی   هەڵبژاردن    و   راپرسیە،   ئەم   کۆمسیۆنە   لە   کۆتاییەکانی    ٢٠١٩ وە   وادەکەی   بەسەر   چوووە .  ئەو   کات   ئێمە   بەجدی   پەرلەمانمان   ئاگادار   کردەوە   کە   پێش    ٦    مانگ   لە   تەواو   بوونی   وادەی   خۆی   پێمان   وتن   ئەم   کۆمسیۆنە   وادەی   بەسەر   چووە   فەرموون   کاری   لەسەر   بکەن،   هەروەها   لە   ساڵی    ٢٠٢٠ یش   بەهەمان   شێ

وە   نوسراومان   بۆ   کردن،   هاوکات   لە   کاتی   دەرچوونی   مەرسوومی   سەرۆکی   هەرێم   بە   دیاریکردنی    ١ ی    ١٠ ی    ٢٠٢٢    بۆ   هەڵبژاردن،   نوسراوێکمان   بۆ   کردن   وتمان   فەرموون   ئەوە   مەرسوم   دەرچووە   یەکلایی   ئەو    ٩    کەسەی   ئەنجومەنی   کۆمسیۆن   بکرێتەوە   بۆ   ئەوەی   رێکارەکان   و   پەیرەوەکان   بەرێوە   ببەن،   بەداخەوە   تاوەکو   ئێستا   ئەم   بابەتە   لە   پەرلەمان   مایەوە .  ئێمە   ئاگادارین   هەندێک   حیزب   مەرجی   هەیە   لەوەی   کە   یاساکە   هەموار   بکرێتەوە   و   کۆمسیۆن   چاڵاک   بکرێتەوە،   هەندێک   حیزبیش   دەڵێن   نەخێر   با   کۆمسیۆنەکە   چاڵاک   بکرێتەوە   دواتر   یاسایەکە   هەموار   بکرێتەوە،   ئەوەش   تا   ئێستا   لە   نێوان   حیزبەکان   ماوە،   بەڕای   من   زۆر   گرنگە   کۆمسیۆن   کە   دامەزاروەیەکی   نیشتیمانیە   و   تایبەتە   بە   هەموو   کوردستانییان   کاری   لەسەر   بکرێت   و   یەکلا   بکرێتەوە،   جا   چی   بە   چاڵاکردنەوەی   هەمان   ئەو   ئەنجومەنەی   کە   پێشووتر   لێرە   بووە،   یانیش   بە   هەڵبژاردنی   ئەنجومەنێکی   نوێ،   بەراستی   لە   پەرلەمان   داوا   دەکەم   ئەم   بابەتە   زوو   یەکلایی   بکرێتەوە .

“ئەگەر یاسای کاراکردنەوەی کۆمسیۆن جێبەجێ نەکرێت دەسەڵاتی هەڵبژاردن ناتوانێت ئەو هەڵبژاردنە ئەنجام بدات”

لە ئەگەری کارانەکردنەوەی کۆمسیۆن ئایا هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت؟

ئەگەر   یاسای   کاراکردنەوەی   کۆمسیۆن   جێبەجێ   نەکرێت   و   یەکلایی   نەکراوە   هەڵبەت   دەسەڵاتی   هەڵبژاردن   ناتوانێت   ئەو   هەڵبژاردنە   ئەنجام   بدات   و   ئەو   کاتیش   دەبێت   پەرلەمان   وەڵامی   حیزب   و   لایەنەکان   بداتەوە،   چونکە   ئەوە   کاری   پەرلەمانە   ئەنجومەنی   کۆمسیۆن   یەکلا   بکاتەوە،   لەئەگەری   کارانەکردنەوەی   کۆمسیۆن   ئەوکات   بەراست   دەبێت   ئەوان   وەڵامیان   هەبێت   بۆ   سەرۆکایەتی   هەرێم   کە   مەرسوومی   دەرکردووە   و   وەڵامیان   هەبێت   بۆ   حیزبەکان   وەڵامیان   هەبێت   بۆ   هەموو   دەنگدەران . 

“بەپێی یاسا ئەو ٩ کەسەی کە ئەنجومەن پێکدەهێنن ئەوان پەسەندی رێکار و کارەکانی هەڵبژاردن دەکەن”

ئایا کۆمسیۆن ده‌ستیکردووە به‌ئاماده‌كاری بۆ هەڵبژاردن؟

کۆمسیۆن   تەنیا   پێکنەهاتووە   لە    ٩    کۆمسیار   کە   گرفتی   ئەوە   هەیە   وادەکەیان   بەسەر   چووە،   کۆمسیۆن   پێکهاتووە   لە    ١٢    بەرێوبەری   گشتی   و    ٣٢    بەش    ١٠٥    هۆبە،   ئەوانە   کاروباری   رۆتینات   ئەنجام   دەدەن   کە   وەک   دیارە   دامەزراوەی   کۆمسیۆن   گرێدراوە   بە   هەڵبژاردن   کارەکانیان   بەردەوامە .  بەڵام   هەموو   ئەو   کارانەی   ئەو   بەڕێوەبەرە   گشتیانە   دەیکەن   گرێدراوە   بە   پەسەندکردنی   ئەنجومەنی   کۆمسیۆن،   چونکە   بەپێی   یاسا   ئەو    ٩    کەسە   کە   ئەنجومەن   پێکدێنن   ئەوان   پەسەندی   رێکار   و   کارەکانی   هەڵبژاردن   دەکەن   کەواتە   هەموو   کارەکان   ئەگەر   بشکرێت   دەوەستێت   تا   ئەو   ئەنجومەنە   کارا   دەکرێتەوە .

“ئەگەر بازنەکانی هەڵبژاردن گۆڕانکاری تیادا بکرێت، کۆمسیۆن دەچێتە ژێر باری بڕیارەکە”

یەکێک لە ئاڵنگاڕییەکانی هەڵبژاردن ناکۆکی نێوان لایەنەکانە لەبارەی بازنەکانی هەڵبژاردن، ئایا ئێوە وەک کۆمسیۆن هیچ بڕیارێکتان لەو بارەیەوە هەیە؟

لەناو   حیزبەکان   مشتومڕی   فرە   بازنەیی   و   یەک   بازنەیی   هەڵبژاردن   هەیە،   چونکە   پەرلەمانی   کوردستان   لە   هەڵبژاردنەکانی   پێشووتر   بە   یەک   بازنە   هەڵبژێردراوە،   ئێستا   بۆچوونێک   هەیە   هەڵبژاردنی   ئەم   جارە   فرە   بازنەیی   بێت،   هەندێک   بۆچوونی   دیکەش   داوای    ٤    بازنە   دەکات،   هەروەها   هەیە   داوا   دەکات   وەک   هەڵبژاردنی   پەرلەمانی   عێراق    ١٢    بازنە   بێت،   بە   نسبەت   کۆمسیۆن   ئێمە   ئەرکێکی   زۆر   قورس   لەسەرمان   دروست   نابێت،   ئەگەر   بازنەکان   گۆڕانکاری   تیادا   بکرێت   کۆمسیۆن   دەچێتە   ژێر   باری   بڕیارەکە،   چونکە   بە   یاسا   ناچارین   جیبەجێی   بکەین،   ئەوە   دەمێنێتەوە   سەر   بەرژەوەندی   حیزبەکان،   هەندێک   حیزب   وایان   پێ   باشە   بە   فرە   بازنەیی   بێت،   هەندێکیش   بە   یەک   بازنەیی،   بۆ   ئێمە   هیچ   جیاوازی   نییە   ئێمەش   ناتوانین   تەداخول   بە   بڕیاری   پەرلەمان   و   حیزبەکان   بکەین .

“وەک کۆمسیۆن لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان قسەمان کردووە، ئامادەن هاوکارمان بن لە هەڵبژاردن”

تۆماری دەنگدەران بووەتە هۆی ناکۆکی نێوان لایەنەکان، ئایا هیچ رێکارێکتان کردووە ناوی گوماناوی و مردووەکان لە تۆمارەکان دەربکەن؟

تۆماری   دەنگەدەران   کە   لە‌هەڵبژاردنەکانی   تریش   زۆر   قسەی   لەسەر   کرا،   ئێمە   ئەم   جارە   کە   سەیر   دەکەین   لێ

کتێگەیشتنێک   هەیە   لەنێوان   هەموو   حیزبەکان   کە   تۆماری   بایۆمەتری   کۆمسیۆنی   فیدراڵی   بەکار   بێت،   ئێمەش   لەگەڵ   هەمان   بۆچوونین   بەتایبەتی   ئەگەر   ئەو   تۆماری   بایۆمەترییەی   عێراق   کە   بە   ئامێرەکانیشەوە   بەکاربێت،   کاتێکی   زۆر   بۆ   ئێمە   دەگەڕێتەوە   و   ماوەیەکی   زۆر   گەورە   کورت   دەکرێتەوە،   ئێمە   پێمان   باشە   ئەگەر   ئەو   داوایە   لە   ئێمە   بکرێت   یان   لە   یاساکە   باس   بکرێت   ئەوە   ئێمە   دەتوانین   لەگەڵ   کۆمسیۆنی   عێراق   بگەینە   رێککەوتن .  وەک   کۆمسیۆن   لەگەڵ   نەتەوە   یەکگرتووەکان   قسەمان   کردووە   ئەوانیش   ئامادەن   هاوکارمان   بن   لەم   بابەتە،   ئێمە   یاداشتی   لێکتێگەیشتنمان   هەیە   لەگەڵ   بەغداد   لە   ساڵی    ٢٠١٥    واژۆمان   کردووە،   گرنگرین   بەشی   تایبەتە   بە   هاوکاری   یەکتر   لە   تۆماری   دەنگدەران   بە   پشت   بەستن   بەوەی   ئەو   دەنگدەرەی   لە   هەولێر   هەیە   کە   دەنگ   دەدات   بۆ   هەڵبژاردنی   عێراق   هەر   ئەو   دەنگدەرەشە   دەنگ   دەدات   بۆ   پەرلەمانی   کوردستان،   کەواتە   گۆڕانکاری   لە   ناوەکان   نییە،   بۆیە   پێمان   باشە   ئەم   بڕیارە   کاری   کۆمسیۆنیش   ئاسان   دەکات .

“ئەگەر بەم  نزیکانە یاسای کۆمسیۆن هەموار بکرێتەوە هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت”

ئایا هەڵبژاردن لەکات و وادەی خۆی ئەنجام دەدرێت؟

ئەوە   دەمێنێتەوە   سەر   ئەوەی   کەی   پەرلەمان   یاسای   کۆمسیۆن   هەمواردەکاتەوە،   ئەگەر   لەو   ماوە   نزیکانە   یەکلایی   بکاتەوە،   ئەنجومەنی   کۆمسیاران   دەتوانێت   رێکاری   نوێ   بگرێتە   بەر   و   هەندێک   رێکار   کورت   بکاتەوە   و   هەڵبژاردن   ئەنجام   دەدرێت،   بەتایبەتیش   ئەگەر   تۆمار   وەک   خۆی   بمێنێت   ماوەکە   زۆر   کورت   دەبێتەوە   بۆ   ئێمە،   بەتایبەت   ئەو    ٦    مانگەی   کە   ئێمە   باسی   دەکەین   بۆ   ئامادەکاری   تایبەت   کراوە   بۆ   هەڵبژاردن   نیوەی   بە   ئامادەکاری   بۆ   تۆماری   دەنگدەران   دەڕوات،   بەڵام   ئەگەر   تۆماری   دەنگدەران   و   بایۆمەتری   عێراق   هات   و   بەهەموو   پێداویستیەکانیەوە،   ئەوکات   ماوەیەکی   زۆر   دەگەڕێتەوە   بۆ   ئێمە .

“دواخستنی هەڵبژاردن، هەنگاوێکە بۆ دواوە لە پڕۆسەی دیموکراتی”

لە کۆتاییدا وەک سەرۆکی کۆمسیۆن چیت هەیە بۆ حیزبەکان و لەئەگەری دواخستنی هەڵبژاردن چ پێشهاتێک چاوەڕێمان دەکات؟

هیوادارم   کە   هەموو   حیزبە   سیاییەکان   کار   لەسەر   ئەوە   بکەن   کە   ئەو   کۆمسیۆنە   یەکلایی   بکەنەوە،   بەهەڵبژاردنی   کۆمسیۆنێکی   نوێ   یان   بە   کاراکردنەوەی   ئەوەی   ئێستا   بۆ   ئەوەی   هەڵبژاردن   لە   کاتی   خۆیدا   بکرێت .  چونکە   دواخستنی   هەڵبژاردن   ئاکامی   خەراپی   ئەوەیە   هەنگاوێکە   بۆ   دواوە   لە   پڕۆسەی   دیموکراتی،   ئەگەر   هەڵبژاردن   ئەنجام   نەدرا   پەرلەمان   دەچێتە   حاڵەتێکی   تر   و   دەبێت   وادەی   خۆی   درێژ   بکاتەوە،   بۆیە   پێویستە   هەڵبژاردن   لەکاتی   خۆیدا   ئەنجام   بدرێت .