به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌زای زاخۆ رایگه‌یاند، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی رووداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو كه كچێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵان له كۆمه‌ڵگه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل كوژرا، خۆی راده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌كان كرد و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌زای زاخۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، شه‌وی رابردوو هێزه‌كانی پۆلیس له رووداوێكی كوشتن له كۆمه‌ڵگه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل ئاگاداركرانه‌وه، پاش گه‌یشتنیان بۆ شوێنی رووداوه‌كه ده‌ركه‌وت كچێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵ به‌ناوی (چ، س، ش) له‌لایه‌ن ئامۆزایه‌كی خۆیه‌وه به‌ناوی (ن، ع، ش) به‌چه‌كی ده‌مانچه كوژراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكراوە، دوای وه‌رگرتنی فه‌رمانی دادوه‌ر به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عێراقی گه‌ڕان و به‌دواداچوون به‌دوای بكوژه‌كه ده‌ستیپێكرد. بەڵام دوای چه‌ند كاتژمێرێک لە رووداوه‌کە، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی رووداوه‌كه خۆی راده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌كان كرد و له‌ئێستاشدا له قه‌زای زاخۆ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.