بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، لەکاتی کۆکردنەوەی ئاسن لە یەکێک لە گۆڕەپانەکانی ئاسن لە کفری، مینێک تەقییەوە و بەهۆیەوە کوڕ و باوکێک برینداربوون، بەڵام دواتر بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە کوڕەکە گیانی لەدەستدا.
موقهدهم عهلی جهمال قدووری وتهبێژی پۆلیسی گهڕمیان رایگهیاند، بەیانیی رۆژی هەینی 02-09-2022، باوک و کوڕێک لەکاتی کۆکردنەوەی ئاسن، مینێکی کۆن پێیاندا تەقیوەتەوە.
کوڕەکە ناوی “عەلی تارق حوسێن”ـە و لەدایکبووی 2006ـە. پاشنیوەڕۆی رۆژی هەینی گیانی لەدەستداوە و باوکیشی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە.