به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوک رایگه‌یاند، ئه‌و منداڵه‌ی دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن باوكیه‌وه ئه‌شكه‌نجه‌درا، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كۆتایی به‌ژیانی هات، له‌ئێستاشدا باوكه‌كه ده‌ستگیركراوه.
پۆلیسی كه‌ركوک له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانیان به‌پێی مادده‌ی 405 له‌یاسای سزادانی عێراقی، رێوشوێنی یاساییان به‌رامبه‌ر باوكی ئه‌و منداڵه گرتووه‌ته‌به‌ر كه ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر و له‌ئه‌نجامی ئه‌شكه‌نجه‌دانی كۆتایی به‌ژیانی هات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، لیوا كاوه غه‌ریب به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوک رایگه‌یاندووه، “پۆلیسی كه‌ركوک رێگه نادات تیرۆر له‌ناو دیواره‌كاندا به‌رامبه‌ر به منداڵان بكرێت، به‌رده‌وامیش ده‌بین له گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان به‌رامبه‌ر هه‌ركه‌سێک مافی كه‌سانی دیكه پێشێل بكات”.
رۆژی 16ـی ئه‌م مانگه، دوای ئه‌وه‌ی منداڵێک گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكرد و ده‌ركه‌وت، ئه‌و منداڵه ته‌مه‌نی پێنج ساڵه و به‌هۆی ناكۆكی نێوان دایک و باوكی، له‌لایه‌ن باوكیه‌وه به‌خراپترین شێوه ئه‌شكه‌نجه دراوه، به‌ڵام دوای دوو رۆژ مانه‌وه‌ی له‌ژێر چاودێری وردی پزیشک، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كۆتایی به‌ژیانی هات.