شانەی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند، باوکێک لە پارێزگای زیقار دوای ئه‌وه‌ی جگەرەیەکی لەسەر دەمی کوڕەکەی داناوه و نیشانەی لێگرتووه، ده‌ستگیركراوه.
شانی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی له زیقار توانیویانە کەسێک دەستگیربکەن، كه كوڕه‌كه‌ی به‌كارهێناوه و ژیانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه بۆ سەلماندنی کارامەیی خۆی له نیشانه‌شكێنی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌كه كه ده‌ریده‌خات باوكێک نیشانه له جگەرەیەک ده‌گرێت كه به‌ده‌می كوڕهكهیهوهیهتی راسته‌وخۆ به‌دواداچوون كراوه و فه‌رمانی دادوه‌ر وه‌رگیراوه بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و تاوانباره.
ئەوەش هاتووە، تۆمەتبارەکە بەپێی بڕیاری 570ـی یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیركراوه و خزمەتگوزاری ئاسایشی نیشتمانی به بەردەوامی چاودێری ئەو جۆرە دۆسیانە ده‌كات و رێوشوێنی یاسایی پێویست دەگرێتەبەر بۆ چارەسەرکردنیان، بەهۆی مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان.