ئەوقاف یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز رادەگەیێنێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەوقاف یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز رادەگەیێنێت

ئەوقاف یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز رادەگەیێنێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
ئەوقاف یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز رادەگەیێنێت
0

لایک

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سبەی هەینی 01-04-2022، لێژنەی بینینی مانگ بۆ دەستنیشانکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان کۆدەبێتەوە و چاودێریی بینینی مانگ دەکات.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە میدیایێکی ناوخۆیی راگەیاندووە، سبەی ئێوارە هەینی، 1ـی نیسان، لە دوای بانکی مەغریب لێژنەی بینینی مانگ کۆدەبێتەوە و چاودێری دەرکەوتنی مانگ دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتێکدا ئەگەر مانگ بینرا، رۆژی شەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە، لە ئەگەری پێچەوانەشدا ئەگەر نەبینرا، دەبێتە تەواوکەری مانگی شەعبان و رۆژی یەکشەممە دەبێتە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان.

ساڵانە بەپێی رۆژژمێری زایینی، مانگی رەمەزان 10 رۆژ پێش وادەی دیاریکراوی ساڵی پێشوو دەبێت، بەڵام بۆ دڵنیابوون لە هاتنی مانگی رەمەزان، بینینی مانگ بۆ بەڕۆژووبوون کراوەتە پێوەر.