ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم راگەیەندراوێکی لەبارەی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی هەولێر بڵاوكردهوه
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی هەولێر بڵاوكردهوه و رایگهیاند: ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان زۆر بە توندی ئەم کردەوە تیرۆریستییە ترسنۆکانەیە سەرکۆنە دەکات و، لێکۆڵینەوەکان لەو بارهیهوه دەستپێکردووە و بکەرانی ئەم کردەوە تیرۆریستییە بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن.
له راگهیهندراوهكهی ئهنجوومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستاندا هاتووه: هاوکار عەبدوڵڵا ڕەسووڵ لە ماوەی رابردوودا بەهۆی ناکۆکی و ململانێیەکانی ناو دەزگای زانیاری ئەرکەکەی خۆی گواستبوویەوە بۆ شاری هەولێر.
لهبارهی ژمارهی قوربانییانی تهقینهوهكهوه، ئهنجوومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان ئاماژهی بهوهداوه، لە رێگەی دوو بۆمبی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە هاوکار عەبدوڵڵا رەسووڵ كوژرا، هاوکات چوار سەرنشین کە لە هاوسەرەکەی و دوو منداڵی و خوشکێکی پێک هاتبوون برینداربوون.
دهقی راگهیهندراوهكهی ئهنجوومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان:
ڕاگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە
ئەمڕۆ هەینی 7ی تشرینی یەکەمی 2022، کاتژمێر 12:20ی پاشنیوەڕۆ، لە گەڕەکی سەربەستیی شاری هەولێر لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا ئەفسەرێکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاریی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە ناوی هاوکار عەبدوڵڵا ڕەسووڵ، کە لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی ناکۆکی و ململانێیەکانی ناو دەزگای زانیاری ئەرکەکەی خۆی گواستبوویەوە بۆ شاری هەولێر، لە ڕێگەی دوو بۆمبی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە کرایە ئامانج و بەداخەوە شەهید بوو، هاوکات چوار سەرنشین کە لە هاوسەرەکەی و دوو منداڵی و خوشکێکی پێک هاتبوون، بریندار بوون.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان زۆر بە توندی ئەم کردەوە تیرۆریستییە ترسنۆکانەیە سەرکۆنە دەکات و، لێکۆڵینەوەکانیان لەو بارەوە دەست پێ کردووە و بکەرانی ئەم کردەوە تیرۆریستییە بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
7ی تشرینی یەکەمی 2022