ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دواین هەڵوێستی بەرامبەر کامێرای پۆینت تو پۆینت دەردەبڕێت
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، سورن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕیاری ره‌تكردنه‌وه‌ی كامێرای تیژڕه‌وی (پۆینت تو پۆینت) و رێكاری یاسایی سه‌باره‌ت به ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌گرنه‌به‌ر.
ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له نوسراوێكدا كه ئاڕاسته‌ی راگهیهندكارانی كردووه و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، "سه‌باره‌ت به لێدوانی (رێباز نه‌جات محه‌مه‌د) به‌ناوی جێگری كۆمپانیای جێبه‌جێكاره‌وه بۆ پڕۆژه‌ی دانانی كامێرای چاودێری تیژڕه‌وی له پارێزگه‌ی سلێمانی، بۆ رای گشتی روونده‌كه‌ینه‌وه كه ناوبراو ته‌نها فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجومه‌نه، نه‌ک ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن، لێدوانه‌كه‌شی هیچ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌ن نییه سه‌باره‌ت به‌و پڕۆژه‌یه‌ی".
راشیگەیاندووە، وه‌كو ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌موو رێكارێكی یاسایی به‌رامبه‌ر به فه‌رمانبه‌ری ناوبراو ده‌گرنه‌به‌ر.
ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین له نوسراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت، "هه‌موو لایه‌ک دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه سورین له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی و ئیداری بۆ بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن سه‌باره‌ت به ره‌تكردنه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی كامێرای چاودێری تیژڕه‌وی پۆینت تۆ پۆینت".
جێی باسە، 23ـی ئابی ئەمساڵ، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دانانی کامێراکانی دیاریکردنی تیژڕەوی (پۆینت تو پۆینت) ره‌تكرده‌وه و جێبەجێکردنی بڕیارەکەی خستەسەر شانی پارێزگار و سەرۆکی ئیدارە سەربەخۆکان.