ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنەکە کۆدەبێتەوە و لە یەکێک لە تەوەرەکاندا کێشەی کۆگاکان و گواستنەوەی بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان تاوتوێ دەکات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا چەند بابەتێک تاوتوێ دەکات. کە بریتین لە:
بڕگەی یەکەمی: خستنەڕووی دیدگا و ستراتیژی ئەنجومەنی گشتی راژە، سەبارەت بە رێکخستنەوەی وەزیفەی گشتی.
بڕگهی دووەم: خستنهڕووی پێشنیاری وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار بۆ ههمواركردنهوهی خشتهی ژماره (5) له بڕیاری ئهنجومهنی وهزیران، تایبەت بە بهكرێدانی ناوچه پیشهسازییهكان.
بڕگەی سێیەم: خستنەڕووی راپۆرتی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکانە تایبەت بە رەوشی پێکهاتەی نەتەوەیی تورکمان و کلدانی سریانی ئاشووریی و پێشنیاریان بۆ جێگیرکردنی رۆژێک وەک بۆنەیەکی فەرمی لە رۆژمێری فەرمی هەرێم بە ناوی (رۆژی پێکەوەژیان).
بڕگەی چوارەم: خستنەڕووی راپۆرتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی تایبەت بە کێشەی کۆگاکان و گواستنەوەی بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان.