ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و چەند بابەتێک تاوتوێ دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و چەند بابەتێک تاوتوێ دەکرێت

ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و چەند بابەتێک تاوتوێ دەکرێت

شوبات 22, 2023 11:13
ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و چەند بابەتێک تاوتوێ دەکرێت
0

لایک

ئەمڕۆ چوارشەممە 22-02-2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنەکە کۆدەبێتەوە و چەند بابەتێک تاووتوێ دەکەن.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دەرئەنجامی سەردان و کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران بۆ هەردوو وڵاتی ئیمارات و فەرەنسا.

دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانی شاندی دانوستانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ شاندی دانوستانی حکومەتی فیدراڵی، تایبەت بە پرۆژەیاسای نەوت و گازی فیدراڵی بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە دەبێت.

ئاماژە بەوەشدرا، کە لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا رەشنووسی پڕۆژەیاسای رێگەوبانە گشتییەکانی هەرێم دەخرێتەڕوو.

En az 10 karakter gerekli