ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و پرسی دابینکردنی نەوتی سپی تاوتوێ دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و پرسی دابینکردنی نەوتی سپی تاوتوێ دەکات

ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و پرسی دابینکردنی نەوتی سپی تاوتوێ دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و پرسی دابینکردنی نەوتی سپی تاوتوێ دەکات
0

لایک

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 15-01-2023، ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی دابینکردنی نەوتی سپی و چەند پرسێکی دیکە کۆببێتەوە.

بەگوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، یەکەم بڕگەی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دەرئەنجامی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی حکومەت بۆ بەغداد لە رۆژی 11ـی کانوونی دووەم و کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکایەتییە فیدراڵییەکان و کۆبوونەوەی وەزاریی نێوان شاندی دانوستانکاری هاوبەش سەبارەت بە دۆسیەکانی دارایی و بودجە و نەوت.

لە بڕگەی دووەمدا، راپۆڕتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیانی هەرێم دەخرێتەڕوو.

بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت بە پێشکەشکردنی راپۆرتێک سەبارەت بە بەرەوپێشچوونەکانی جێبەجێکردنی پلانی هەرێم بۆ مافەکانی مرۆڤ لەلایەن رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان.