ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێک كۆده‌بێته‌وه، یه‌كێک له ته‌وه‌ره‌كانیش خستنه‌ڕووی بابه‌تی بازاڕی كاغه‌زه داراییه‌كانه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکی ئەنجومەنەکە، بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێک كۆده‌بێته‌وه و كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه له‌م بڕگانه پێكدێت:
بڕگه‌ی یه‌كه‌م: تایبه‌ته به خستنه‌ڕووی به‌رنامه‌ی دانوستانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی، كه ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆک و ئه‌ندامانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌خرێته‌ڕوو.
بڕگه‌ی دووه‌م: تایبه‌ت ده‌بێت به خستنه‌ڕووی بابه‌تی بازاڕی كاغه‌زه داراییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و له بڕگه‌ی كۆتاییشدا، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بابه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ده‌سته‌به‌ری بانكی پڕۆژه وه‌ستاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌خاته‌ڕوو.