ئەنجومەنی وەزیران کۆبووەوە و چەند بڕیارێکی گرنگی دەرکرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەنجومەنی وەزیران کۆبووەوە و چەند بڕیارێکی گرنگی دەرکرد

ئەنجومەنی وەزیران کۆبووەوە و چەند بڕیارێکی گرنگی دەرکرد

ئەنجومەنی وەزیران کۆبووەوە و بڕیاریدا دەرچووانی پەیمانگەی نەوت بۆ ساڵی (2019-2020) دابمەزرێنێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
ئەنجومەنی وەزیران کۆبووەوە و چەند بڕیارێکی گرنگی دەرکرد
0

لایک

ئەمڕۆ سێشەممە 26-07-2022، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران کۆبووەوە و بڕیاریدا دەرچووانی پەیمانگەی نەوت بۆ ساڵی (2019-2020) دابمەزرێنێت، هەروەها پڕۆژەی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کارمەندانی تۆڕی راگەیاندنی عێراق و خێزانی هەژار دروست بکرێن.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی کۆبووەوە بۆ باسکردن لە دۆخی ئابووری، دۆسیەی ئەمنی، ئاسایش و ئارامی وڵات، لەکۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی کارەباش کرا و سەرۆکوەزیران لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد کە رۆژانە چاودێری سیستمی کارەبا بکەن و کێشەکانی کارەبا بە خێرایی چارەسەر بکەن.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاریدا دەرچووانی پەیمانگەی نەوت بۆ ساڵی (2019-2020) دابمەزرێنێت، هەروەها رەزامەندی درا کە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی تایبەت بە کارمەندانی تۆڕی راگەیاندنی عێراق رەوانەی دەستەی وەبەرهێنان بکرێت.

بڕیار لەسەر ئەوەشدرا کە دوو ملیار دینار بۆ پارێزگای واست تەرخان بکرێت بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون کە تەنها کەسانی هەژار دەتوانن لێی سودمەند بن، هەروەها بڕیاردرا سەرجەم هەنگاوەکانی تەواوکردنی فڕۆکەخانەی موسڵ بە خێرایی تەواو بکرێن و پێداویستییەکانیان دابین بکرێن.