ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی سازدەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی سازدەکات

ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی سازدەکات

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكرده‌وه‌، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه (5ی حوزه‌یران 2022) ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی سازدەکات
0

لایک

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكرده‌وه‌، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه (5ی حوزه‌یران 2022) ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.

به‌ گوێره‌ی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌‌ ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنەڕوو:

–  پوختەی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس.

–  کۆنووسی کۆتایی تیمی چاودێری دارایی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ.

–  راپۆرتێك سەبارەت بە دۆخی کەرتی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان.

–  رەشنووسی پڕۆژەیاسای (هەمواری یەکەمی یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان – عێراق)