ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا ژماره‌یه‌ک بڕیاری ده‌ركرد و یه‌كێکیش له بڕیاره‌كان په‌یوه‌سته به دامه‌زراندنی سندووقی خانه‌نشینی بۆ وانه‌بێژ و مامۆستایانی زانكۆ و په‌یمانگا ئه‌هلیه‌كان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی حكومه‌تی عێراق، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران 11ـهه‌مین دانیشتنی ئاسایی خۆی به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆکوه‌زیران ئه‌نجامدا، له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا كازمی به‌دواداچوونی بۆ بارودۆخی گشتی وڵات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی قه‌یرانی ئابووری جیهانی كرد كه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر عێراق دروستكردووه، هه‌روه‌ها به‌دواداچوونی بۆ كاره‌كانی حكومه‌ت كرد به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی قه‌یرانه‌كه و كاردانه‌وه‌كانی له‌سه‌ر بازاڕی ناوخۆی عێراقدا.
ئەوەشهاتووە، له‌دانیشتنه‌كه‌دا راپۆرتێكی ورد له‌باره‌ی پێداویستییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا خراوەته‌ڕوو به‌تایبه‌ت دوای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سه‌رۆكوەزیران بۆ پارێزگاكه و ژماره‌یه‌ک رێنمایی پێویست له‌باره‌ی:
1- به‌دواداچوونی گۆڕینی زه‌وی كه‌مپی غه‌زالی.
2- كاری كۆمپانیا بانكییه‌كان له پارێزگای نه‌ینه‌وا.
3- پێشكه‌وتنی كار له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی موسڵ.
4- وه‌به‌رهێنان له هۆتێلی موسڵ.
5- ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ئیبن سینا و كۆماری.
6- نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامی حه‌ولی و پردی شه‌ش و حه‌وت.
7- به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی باڵه‌خانه رووخاوه‌كان ده‌ركران.
8- رەوایەتی دان بە بەڕێوەبەرایەتییە گوازراوەکان.
دوای تاوتوێكردنی ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رنامه‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ژماره‌یه‌ک بڕیاری دیکە ده‌ركران، لەوانەش:
یەکەم: ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر فراوانكردنی پاڵاوگه‌ی دیوانیه درا وه‌ک جێگره‌وه‌یه‌ک بۆ پارێزگای كه‌ركوک به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی سوته‌مه‌نی.
دووەم: په‌سه‌ندكردنی راسپارده‌ی وزاری بۆ په‌سه‌ندكردنی بڕیاری دامه‌زراندنی سیستمی سندوقی خانه‌نشینی بۆ وانه‌بێژان و مامۆستایان له‌زانكۆ و كۆلێژ و په‌یمانگا ئه‌هلیه‌كان.
سێیەم: خستنه‌گه‌ڕی پڕۆژه‌ی هێڵی بۆری هه‌نارده‌ی دوور له كه‌ناری ده‌ریایی له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵی 2022 وه‌به‌رهێنانی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی.
چوارەم: ته‌رخانكردنی 500 ملیۆن دینار وه‌ک شایسته‌ی دارایی فه‌رمانگه‌ی سینه‌ما و شانۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه، جگه له‌وه‌ش وه‌زاره‌تی داراییی یه‌ك ملیار دینار بۆ چاڵاكیه هونه‌ریه‌كان ته‌رخان ده‌كات.
پێنجەم: په‌سه‌ندكردنی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنی به‌نداوی هیندی كۆن كه له لیستی كه‌له‌پووری ئاودێری جیهانیدایه.