ئه‌مڕۆ له دانیشتنێكی تایبه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، ده‌نگ به به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی درا.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 12ـی كانوونی یه‌كه‌م 2022)، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ئەنجوومەنی وەزیران بەکۆی دەنگ متمانه‌ی به بەرنامەی كاری حکومەته‌كه‌ی سوودانی دا.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م 2022)، له‌لایه‌ن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراقه‌وه بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، وه‌ك كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی راسپێردرا، ئه‌مڕۆ كارنامه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی متمانه‌ی پێدرا.
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی له به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌كه‌ی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری، باشتركردنی دۆخی ئابووری و دابینكردنی هه‌لی كار، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانپێكه‌وتووه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان، كردووه‌ته‌وه.