ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 07-12-2022، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێم، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆدەبێتەوە و چەندین بڕگه و بابەت تاوتوێ دەکات.
بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت به “خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامی سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی دانوستانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ”.
بڕگه‌ی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كە، تایبه‌ت ده‌بێت به “خستنه‌ڕووی بابه‌تی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان”.
لە بڕگه‌ی سێیه‌مدا سه‌رنج و تێبینییه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌سه‌ر ره‌شنووسی یاسای وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حکومەتی فیدراڵ دەخرێتەڕوو كه بە پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراق ئاماده كراوه.