ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق یاسای خزمه‌تی زۆره‌ملێی سه‌ربازی لە پەرلەمان کشاندەوە
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یدا، تاووتوێی چه‌ند دۆسییه‌یه‌كی تایبه‌ت به ژیانی هاووڵاتییان و پرسه خزمه‌تگوزارییه‌كانی كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ـی تشرینی دووه‌می 2022، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سەرۆکی ئەنجومەنەکە كۆبووه‌وه، تیایدا پڕۆژه‌یاسای خزمه‌تی ئاڵا (خزمه‌تی زۆره‌ملێی سه‌ربازی)ـی له په‌رله‌مانی عێراق كشانده‌وه.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه راگه‌یه‌ندرا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانییایه‌كی وردبینی دارایی ده‌كات.
وێڕای ئه‌وه‌ش له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، چه‌ند بڕیارێكی دیكه ده‌ركران، كه بریتین له:
یه‌كه‌م: كشاندنه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای زێده‌ڕۆیی خانووبه‌ره.
دووه‌م: كشاندنه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نی ئاوه‌دانكردنه‌وه.
سێیه‌م: كشاندنه‌وه‌ی لیستی ناوی باڵیۆزانی عێراق.
چواره‌م: ده‌سه‌ڵاتدان به سه‌رۆكوه‌زیران بۆ كشاندنه‌وه‌ی پڕۆژه یاساكانی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
پێنجه‌م: كشاندنه‌وه‌ی یاسای چاكسازی كۆمپانیاكان.
شه‌شه‌م: كشاندنه‌وه‌ی یاسای خزمه‌تی ئاڵا (خزمه‌تی سه‌ربازی زۆره‌ملێ).
حه‌فته‌م: كشاندنه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی.
هه‌شته‌م: كشاندنه‌وه‌ی یاسای خزمه‌تی مه‌ده‌نی.
نۆیه‌م: كشاندنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای رێگاوبانی گشتی ژماره 32 ساڵی 2022.