ئەنجومەنی نوێنەران کارنامەی کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە بڵاودەکاتەوە

سبەی چوارشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و کارنامەی کۆبوونەوەکەش لە دوو برگە پێکهاتووە.

سبەی چوارشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و کارنامەی کۆبوونەوەکەش لە دوو برگە پێکهاتووە.

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، کاتژمێر 11:00ی سبەی چوارشەممە کۆبوونەوەی سبەی لە دوو بڕگە پێکهاتووە کە برگەی یەکەم تایبەت کراوە بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار.

ئەوەش هاتووە، برگەی دووەمی کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت کراوە بە دەنگدان لەسەر ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکان.

ئەگەرچی کۆبوونەوەی سبەی دوای سێجار لە دواخستن و دروستنەبوونی رێژەی یاسایی بۆ کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دێت، بەڵام هێشتا دیار نییە لە کۆبوونەوەی سبەی چوارشەممە رێژەی یاسایی ئامادەبوون کە 220 پەرلەمانتارە دروستدەبێت یان نا.