ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێی رەوشی سنجار دەکات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێی پێشهاتەکانی رەوشی قەزای سنجار دەکات.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێی پێشهاتەکانی رەوشی قەزای سنجار دەکات.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیای ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمرۆ شەممە رێکەوتی ١٤ی ئایاری ٢٠٢٠، دانیشتنی ژمارە هەشت لە وەرزی یەکەمی یاسادانان لە ساڵی یەکەم لە خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

لە راگەیەندراوەکەدا بەرنامەی کاری دانیشتنەکە خراوەتەڕوو کە بریتییە لە دەنگدان بە پرۆژە یاسای پاڵپشتى خێراى ئاسایشى خۆراک و گەشەپێدان کە لەلایەن لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە ئامادە کراوە.

لە بڕگەی دووەمی بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، تاوتوێی پێشهات و رووداوەکانی ئەم دواییەی قەزای سنجار دەکرێت.

هەروەها بڕگەی سێیەمی بەرنامەی کاری دانیشتنەکە بۆ گفتوگۆی گشتیی داندراوە.