ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی سیستەمی هاوسەرۆکی هەڵوەشاندەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی سیستەمی هاوسەرۆکی هەڵوەشاندەوە

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی سیستەمی هاوسەرۆکی هەڵوەشاندەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی سیستەمی هاوسەرۆکی هەڵوەشاندەوە
0

لایک

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سیستەمی ھاوسەرۆکی ھەڵوەشاندەوە و بافڵ جەلال تاڵەبانی وەکو سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەڵبژێردرا.

پاش هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی سەرۆکایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لەمیانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی، بافڵ جەلال تاڵەبانی بە دەنگی 90 ئەندامی سەرکردایەتی وەکو سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەڵبژێردرا.

هاوکات، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان گفتوگۆ لەبارەی هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی حیزبەکە کراوە و پەیڕەوێکی نوێ پەسندکراوە کە تیایدا سیستمی هاوسەرۆکایەتیی هەڵدەوەشێتەوە.