ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە کۆبوونەوەدایە و بڕیارە تەواوی دەسەڵاتەکان بدرێتە بافڵ تاڵەبانی
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە کۆبوونەوەدایە و بڕیارە تەواوی دەسەڵاتەکان بدرێتە بافڵ تاڵەبانی

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە کۆبوونەوەدایە و بڕیارە تەواوی دەسەڵاتەکان بدرێتە بافڵ تاڵەبانی

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە کۆبوونەوەدایە و بڕیارە تەواوی دەسەڵاتەکان بدرێتە بافڵ تاڵەبانی
0

لایک

ئەمڕۆ یەکشەممە 18-09-2022، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت و پێشبینیش دەکرێت تەواوی دەسەڵاتی حیزبەکەش بدرێت بە بافڵ تاڵەبانی.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە سلێمانی بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی ناوخۆیی حیزبەکە و پێشهاتەکانی عێراق و هەرێم بەگشتی لە کۆبوونەوەدایە.

لەئێستادا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دەستیپێکردووە، بەگوێرەی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆیی یەکێتیی، بەتایبەتی دوای هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی هاوسەرۆکایەتی، ئەو بڕگانەی تایبەتن بە سیستەمی هاوسەرۆکایەتی لە پەیڕەو لادەبرێن و دەسەڵاتەکان دەدرێن بە بافڵ تاڵەبانی.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەش تایبەتە بە پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی، بەتایبەتی لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و کاندیدی سەرۆککۆمار و لێکنزیکبوونەوەیان لەسەر ئەو پرسە.

هاوکات، هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان- عێراق و سیستەمی هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە دەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی 28-08-2022، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی سیستمی هاوسەرۆکایەتی هەڵوەشاندەوە و بافڵ تاڵەبانی بە دەنگی 89 ئەندامی سەرکرایەتی وەک سەرۆکی یەکێتی دیاریکرا.