ئەنجومەنی باڵای دانیشتووان کۆدەبێتەوە و وادەی سەرژمێری دیاریدەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەنجومەنی باڵای دانیشتووان کۆدەبێتەوە و وادەی سەرژمێری دیاریدەکرێت

ئەنجومەنی باڵای دانیشتووان کۆدەبێتەوە و وادەی سەرژمێری دیاریدەکرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
ئەنجومەنی باڵای دانیشتووان کۆدەبێتەوە و وادەی سەرژمێری دیاریدەکرێت
0

لایک

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارەکانی ئەنجومەنی باڵای بۆ سەرژمێری گشتیی دانیشتوان پەسەند کرد و بڕیاریدا سەرژمێری دانیشتووان لە کۆتایی ساڵی داھاتوو بە رێگای ئەلیکترۆنی و بەو پێوەرەی کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی پشتی پێ بەستراوە، ئەنجام بدرێت.

ئەنجوومەنی باڵا بۆ دانیشتووان بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک وەزیر کۆبوونەوەیەکی گرنگی ئەنجامدا.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا ئەو ھەنگاوانەی کە تایبەت بە ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتووان کە چاوەڕوان دەکرێت لە چارەکی کۆتایی ساڵی داھاتوو، هاوێژراون، خراوەتە بەرباس، ھەروەھا ئەو پێوەرانەی کە بە ھەماھەنگیی لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەکە پشتی دەبەسترێت تاوتوێکراوە.

باسی لەوەشکردووە کە لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی باڵا بۆ دانیشتوان، جەختی کردووەتەوە کە ئامادەکارییەکانی بۆ تاقیکردنەوەی ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان لە کۆتایی ئەمساڵدا لە سەرجەم پارێزگامانی عێراق تەواوکردووە، ئەوەش بە مەبەستی تاقیکردنەوەی ئامادەکارییە ھونەریی و لۆجستییەکان بۆ ئەنجامدانی ئەو دەستکەوتە گەورەیە لە عێراق.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق راشیگەیاندووە کە ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیارەکانی ئەنجومەنی باڵای بۆ سەرژمێری گشتیی دانیشتوان پەسەند کراون و بڕیاردرا کە سەرژمێری دانیشتووان لە کۆتایی ساڵی داھاتوو بە رێگای ئەلیکترۆنی و بەو پێوەرەی کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی پشتی پێ بەستراوە، ئەنجام بدرێت.

ئەوەش هاتووە، کە ھەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی کردووەتەوە لەسەر گرنگی ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتووان و رایگەیاندووە کە پێویستە سەرجەم پێدوایستییە لۆجستی و ته‌کنیکییەکان بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەکە دابین بکرێت و وتوویەتی، ئەنجامی سەرژمێرییەکە، دەبێتە مایەی گۆڕانکاریی تایبەت بۆ کۆمەڵگای عێراق و دانیشتوانەکەی، بەتایبەتیش کە دوایین سەرژمێری لە عێراق لە ساڵی ١٩٨٧ ئەنجامدراوە.