ئەنجومەنی باڵای دادوەری سەرجەم کارەکانی هەڵپەسارد

ئەنجومەنی باڵای دادوەری بەهۆی دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانەکان لەبەردەم بیناکەی، سەرجەم کارەکانی هەڵپەسارد.

لەڕاگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئاماژەی بەوەکردووە کە بەهۆی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانەوە سەرجەم کارەکانی هەڵپەساردووە. لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "ناڕەزایەتییەکان و خۆپیشاندانەکان لەبەردەم بینای ئەنجومەن دەستووی نییە و سەرپێچی یاساییە".

شایەنی باسە لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە حکومەت بەرپرسیاری یاساییە لە هەر لێکەوتەیەکی ئەم هەڵسوکەوتە کە لەبەرددەم بینای ئەنجومەنی باڵای دادوەریی ئەنجام دەدرێت.