ئەنباڕ.. لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی خۆکوژیدا چوار سەربازی عێراقی بوونە قوربانی

ئەمڕۆ هەینی، سەرچاوەیەکی ئەمنیی بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی خۆکوژیدا، چوار سەربازی سوپای عێراق بوونە قوربانی.

سەرچاوەکە راشیگەیاند، لەمیانی ئۆپەراسیۆنێکی پشکنینی بیابانەکانی ئەنباڕ لەلایەن سوپای عێراق، سەربازێکی سوپا لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی خۆکوژیدا کوژرا و سێی دیکەش برینداربوو.

ئەوەش هاتووە، رووداوەکە لە بیابانی "راوە" هاتووەتە ئاڕاوە و خۆکوژەکە خۆی بە سەربازانی سوپای عێراق تەقاندووەتەوە.