ئەنباڕ.. لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی خۆکوژیدا چوار سەربازی عێراقی بوونە قوربانی
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەنباڕ.. لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی خۆکوژیدا چوار سەربازی عێراقی بوونە قوربانی

ئەنباڕ.. لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی خۆکوژیدا چوار سەربازی عێراقی بوونە قوربانی

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
ئەنباڕ.. لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی خۆکوژیدا چوار سەربازی عێراقی بوونە قوربانی
0

لایک

ئەمڕۆ هەینی، سەرچاوەیەکی ئەمنیی بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی خۆکوژیدا، چوار سەربازی سوپای عێراق بوونە قوربانی.

سەرچاوەکە راشیگەیاند، لەمیانی ئۆپەراسیۆنێکی پشکنینی بیابانەکانی ئەنباڕ لەلایەن سوپای عێراق، سەربازێکی سوپا لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی خۆکوژیدا کوژرا و سێی دیکەش برینداربوو.

ئەوەش هاتووە، رووداوەکە لە بیابانی “راوە” هاتووەتە ئاڕاوە و خۆکوژەکە خۆی بە سەربازانی سوپای عێراق تەقاندووەتەوە.