ئەنباڕ.. تۆمەتبارێک بە زیاتر لە 17 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەنباڕ.. تۆمەتبارێک بە زیاتر لە 17 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا

ئەنباڕ.. تۆمەتبارێک بە زیاتر لە 17 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
ئەنباڕ.. تۆمەتبارێک بە زیاتر لە 17 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا
0

لایک

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ئەنباڕ سەربە وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان لە پارێزگای ئەنباڕ بە 17.5 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکردووە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (بغداد الیوم) کە تیایدا هاتووە، بە سەرپەرشتی لیوای یاسایی ئەحمەد سالح حەمود، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و تێکەدەرە ئەقڵییەکان، لە ئەنجامی بەدەست گەیشتنی زانیاریی دروستی هەواڵگری، توانرا بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان بەبڕی 17.5 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری کریستال و 17 هەزار حەبی کێپتاگۆن لە ئەنباڕ دەستگیربکرێت.

ئەوەش هاتووە، دۆسیەی تۆمەتبار بە ماددەی 28ـی یاسای عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان رادەستی لایەنی پەیوەندیدارەکان کراوە.