ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی عێراقی و بەرپرسی نوسینگەی ئەو حیزبە لە هەولێر سەردانی کونسوڵگەری گشتی تورکیا لە هەولێر کرد و لەلایەن هاکان کاراچای، کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر(ئەربیل) پێشوازی لێکراوە.
لەوبارەیەوە هەژماری فەرمی کونسوڵخانە لە تویتەر دەڵێت، “ئەمیر عیززەت، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی و بەرپرسی لقی هەولێری ئەو حیزبە سەردانی کونسوڵخانەکەمانی کرد”.
هاوکات لە هەژمارەکەدا ئەوەش هاتووە، “گفتوگۆمان لە چەندین بابەتی هەمەجۆر کرد”.