ئەمڕۆ 17ـی ئابی 2022، 23 ساڵ بەسەر بوومەلەرزەکەی ناوچەی مەڕمەڕە تێپەڕدەبێت کە تێیدا زیاتر لە 17 هەزار کەس گیانی لەدەستدابوو. ئەوکات ناوەندی جیۆفیزیای ئەمریکا رایگەیاندبوو کە بوومەلەرزەکە بە گوڕی 7.6 لەی رێختەر بووە.
بەڵام ناوەندی بوومەلەرزەزانی قەندیللی ئەوکات رایگەیاندبوو کە بوومەلەرزەکە 45 چرکەی خایاندووە و گوڕەکەشی 7.8 پلەی رێختەر بووە، بەڵام بەم دواییانە و لە ئەنجامی پشکنینەکان دەرکەوت کە بە گوری 7.4 پلەی رێختەر بووە.
بوومەلەرزەکە لە زۆنی هێڵی بوومەلەرزەی ئانادۆڵو روویدابوو، سەرئەنجام زیاتر لە 17 هەزار کەس گیانی لەدەستدا و زیاتر لە 100 هەزار هاووڵاتی بێ ماڵ و حاڵ مانەوە.
دوێنێ شەو لە ناوچەی ئاوجیلار ـی ئیستانبوڵ خەڵک بۆ یادکردنەوەی بوومەلەرزەکە گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.