به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ركوک رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ دوو گه‌شتی ئاسمانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی له فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه ئەنجامدەدرێت و بەمەش یەکەمین گەشتە ئاسمانییەکان لەو فڕۆکەخانەیە ده‌ستپێده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ركوک ئاماژەی بەوەکرد، له 16ی ئۆكتۆبه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوک كرایه‌وه و ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین گه‌شتی ناوخۆیی له به‌غداوه بۆ كه‌ركوک و هه‌روه‌ها یه‌كه‌مین گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تیش به‌ره‌و سعودیه ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق پێشتر رایگه‌یاندبوو، زۆر گومان له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی له پرۆژه‌كه‌دا هه‌یه و هه‌روه‌ها كێشه‌ی ته‌كنیكی و رێگری ئیداری هه‌ن، بۆیه داوا له وه‌زیری گواستنه‌وه کرد، كاری فڕۆكه‌خانه‌کە رابگرێت.