ئەمڕۆ پەرلەمان کۆدەبێتەوە و دەنگ لە سەر دووبارەكردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆكایەتی كۆمار دەدات

بڕیارە لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەراندا پرسی كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆككۆمار بخرێتە دەنگدانەوە.

بڕیارە لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەراندا پرسی كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆككۆمار بخرێتە دەنگدانەوە.
یەكلاكردنەوەی ئەو پرسە دوای ئەوە هات كە دادگای فیدراڵی بڕیارەكەی پێشووی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی رەتكردەوە سەبارەت بە دووبارەكردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن، روونیكردەوە كە ئەو بابەتە دەبێت ئەنجومەنی نوێنەران یەكلای بكاتەوە نەک بە بڕیاری دەستەی سەرۆكایەتی.
چاوەڕوان دەكرێت هەر لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا سەرۆكی لێژنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەستنیشان بكرێن.