ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و ژمارەیەک پرۆژەیاسا تاوتوێ دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و ژمارەیەک پرۆژەیاسا تاوتوێ دەکات

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و ژمارەیەک پرۆژەیاسا تاوتوێ دەکات

شوبات 27, 2023 21:58
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و ژمارەیەک پرۆژەیاسا تاوتوێ دەکات
0

لایک

ئەمڕۆ دووشەممە 27-02-2023، پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ژمارەیەک پرۆژەیاسا کۆدەبێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوی بازنەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، یەکێک لە ئامانجەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان، گفتوگۆکردنە لەسەر خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژەی هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەمواری پرۆژەیاسای پشتیوانیکردن لە پرۆژەی بچووک و بازرگانان، لە پەرلەمانی عێراق گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

هاوکات، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌ پێكهێنان و ده‌نگدانه‌ له‌سه‌ر پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی پسپۆڕ بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ.

En az 10 karakter gerekli