ئەمڕۆ و رۆژانی داهاتوو مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی كە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە مووچەی هەرسێ سەرۆكایەتی هەرێم، حكومەت و پەرلەمان دابەشدەكرێت.

هاوكات مووچەی خانەنشینی پێشمەرگەش لەماوەی ئەو سێ رۆژەدا دابەشدەكرێت.

هەرچەندە وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانی راگەیاندووە و رۆژانە بەگوێرەی خشتەیەک مووچە وەردەگرن، بەڵام لەسلێمانی بەهۆی نەبوونی پارە لەبانكەكاندا مووچەی زۆربەی وەزارەتەكان و تەنانەت خانەنشینی شارستانی دابەشنەكراوە.