ئەمڕۆ لە چەند پارێزگایەکی عێراق پشووە

ئەمڕۆ لە چەند پارێزگایەکی عێراق پشووە

شوبات 16, 2023 08:19
ئەمڕۆ لە چەند پارێزگایەکی عێراق پشووە
0

لایک

درەنگانی شەوی رابردوو، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام کازم، بڕیاریدا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەغداد و ژمارەیەک پارێزگای دیکە پشووی فەرمی رابگەیەنرێت.

ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق شەوی چوارشەممە بڵاویکردەوە، “بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام کازم، بڕیاردراوە سبەی لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت لە بەغدادی پایتەخت پشووی فەرمی بێت، هەروەها لە زیقار، کەربەلا، موسەنا و چەند پارێزگایەکی دیکەش پشوو دەبێت”.

بەگوێرەی رۆژمێری حکومەتی هەرێم، لە مانگی شوباتدا هیچ پشوویەکی فەرمی لە هەرێم نییە و تاکو 05-03-2023ش کە ساڵیادی راپەڕینە، هیچ پشوویەک فەرمانگەکانی هەرێم ناگرێتەوە.

En az 10 karakter gerekli