ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فەرەنسا به‌به‌شداری زیاتر له 48 ملیۆن و 700 هه‌زار ده‌نگده‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌پێی وته‌ی چاودێرانیش، كێبڕكێی توند له‌نێوان ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی ئێستای فەرەنسا و ماری لوپان مارین لوپان كاندیدی حزبی چه‌پی پێشكه‌وتنخواز دروستده‌بێت.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی فەڕه‌نسا، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه بۆ دیاریكردنی یه‌كێک له 12 كاندیده‌كه‌ی كۆشكی ئیلیزێی سه‌رۆكایه‌تی فەرەنسا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی به‌به‌شداری زیاتر له 48 ملیۆن و 700 هه‌زار ده‌نگده‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌ر كاندیدێكی كۆشكی ئیلیزێ پێویستی به ڕێژه‌ی 50+1ی ده‌نگده‌ران هه‌یه، ئه‌گه‌ر هاتو سبه‌ی و له‌خولی یه‌كه‌مدا هیچ كاندیدێک نه‌یتوانی رێژه‌ی زیاتر له 50%ی ده‌نگده‌ران به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌وا ئه‌و دوو كاندیده‌ی زۆرترین ده‌نگیان هه‌یه بۆ خولی دووه‌م كه بڕیاره 24ی نیسان ئه‌نجام بدرێت له‌كێبڕكێ ده‌بن، له رۆژی 13ی ئایاری ئه‌مساڵیش، براوه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی فەرەنسا دیاریده‌كرێت.
ده‌نگده‌رانی فەرەنسا له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا هه‌لی ئه‌وه‌یان له‌به‌رده‌مدایه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ یه‌كێک له 12 كاندیده‌كه‌ی پۆستی ئیلیزێ هه‌ڵبژێرن كه حه‌وتیان پیاو و پێنجیان ئافره‌تن، به‌پێی زۆربه‌ی راپرسییه‌كانیش، كێبڕكێی توند له‌نێوان ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی ئێستای فەرەنسا و مارین لوپان كاندیدی حزبی چه‌پی پێشكه‌وتنخواز ده‌بێت، ئه‌گه‌ریشی هه‌یه هه‌ردوو كاندیده‌كه بچنه خولی دووه‌می كێبڕكێوه له 24ی ئه‌م مانگه، بۆ چوونه ژوره‌وه‌یان له كۆشكی ئیلیزێ.
به‌وته‌ی پسپۆڕانی بواری هه‌ڵبژاردن له فەرەنسا، مه‌ترسی رێژه‌یه‌كی زۆری بایكۆت هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ساڵی 2002ه‌وه تا ئێستا به‌ڕێژه‌ی 28.4%ی ژماره‌ی ده‌نگده‌ران زیادی كردووه.