محەممەد شیاع سوودانی پێکهاتەی کابینەکەی دەخاتە بەردەم چوارچێوەی هەماهەنگی و دواتریش داوای کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکرێت.
سەرچاوەیەکی سیاسی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە، هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانی تشرینییەکان، بڕیارە کاتژمێری 6ـی ئێوارەی ئەمڕۆ 25/10/2022، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق، پێکهاتەکی کابینەکەی بخاتە بەردەم چوارچێوەی هەماهەنگی.
ئاماژەی بەوەش کردووە، دواتر داوا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکرێت کاتی کۆبوونەوە بۆ متمانە بەخشین بە کابینەی نوێی حکومەت دیاریبکات.
لە 13/10/2022، دوای هەڵبژاردنی له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به پێنجه‌مین سه‌رۆككۆماری عێراق له دوای رووخانی رژێمی سه‌دام، دوای كۆتاییهاتنی رێوڕەسمی سوێندخواردنی سه‌رۆككۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق راسپێردرا.